شهوی رابردوو، كەمال محەمهد ساڵح، وەزیری كارەبا و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون وسەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد، کە پێکهاتبوو لە سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەكی دیکە لە پەرلەمانتار و ئەندامانی لیژنە و ڕاوێژکارانی.
بڕیارە شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە و تێیدا تاوتوێی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.