نهتهوه یهكگرتووهكان ستایشی رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە دهكات له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و رایدهگهیهنێت، لە کاتێکدا ناوچەکە بەرەو دۆخێکی ئاڵۆز و ناسەقامگیر دەڕوات، پێشمەرگە توانیویەتی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە و عێراق و کوردستانیش بپارێزێت.
شاندێكی باڵای نهتهوه یهكگرتووهكان به سهرۆكایهتی ولیام بلانچارت بەرێوەبەری بەشی پاراستن و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له ههولێره و لهگهڵ شـۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆبووهوه.
وهزیری پێشمهرگه ڕۆڵی باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوووەکانی بەرزنرخاند و گوتی، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی باڵایان هەبووە لە بوارەکانی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، لەگەڵ ڕێگریکردن لە جەنگ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی دیموکراسیەت و یەکسانی لە نێوان گەلاندا. گوتیشی، نهتهوه یهكگرتووهكان لە سەرجەم قۆناغە جیاجیاکاندا هەمیشە پشتیوانی مافی ڕەوای گەلی کوردبوون وخزمەتی زۆریان لە گشت بوارەکاندا پێشکەش کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ڕێز و پێزانینی زۆری بۆ ڕۆڵی باڵای ئێوە هەیە.
لای خۆشیهوه ولیام بلانچارت بەرێوەبەری بەشی پاراستن و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی کرد لە تێکشکاندنی داعش و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە، و راشیگەیاند، لە کاتێکدا ناوچەکە بەرەو دۆخێکی ئاڵۆز و ناسەقامگیر دەڕوات، پێشمەرگە توانیویەتی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە و عێراق و کوردستانیش بپارێزێت.
هەردوولا هاوڕابوون لەوەی مانەوەی یۆنامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگ و پێویستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.