Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:52

بەمزووانە هەولێر دەبێتە خاوەنی دوو تونێلی دیكە

کوردستان TV
100%

لە درێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مزگێنییەكی دیكەی بە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەدرێت، ئەویش ئەوەیە كە له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دەست بە تەواوکردنی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی تونێلی ماوه‌ران و میراوه‌ ده‌كرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە (ماڵپەڕی كوردستان تیڤی) راگەیاند: لە كابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی گرینگییه‌كی تایبەت بە شەقام و رێگاكان دراوە بەتایبەتیش رێگاكانی دەرەوە.

راشیگەیاند: یەكێك لەو رێگایانە، رێگای سەرەكی هه‌ولێر - حاجی ئومه‌رانە و له‌و چوارچێوه‌یەشدا به‌شێكی گرینگی ڕێگاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری شارۆچكەی شه‌قڵاوه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو تۆنێلی ماوه‌ران و میراوه.

ئاماژەی بەوەش دا: ئێستا تونێلی میراوه‌ به ‌ڕووی هاووڵاتییاندا كراوەتەوە‌ و ته‌نیا كاری رووناكی ماوه‌، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئه‌وانیش ته‌واو ده‌كرێن.

هەروەها رایگەیاند: سەبارەت بە تونێلی ماوه‌ران، ئێستا كارەكان له‌ كۆمپانیایەكی بیانی وه‌رگیراوەتەوە‌ و دراوه‌ته‌ كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی بۆ مەبەستی ته‌واوكردنی.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا کۆمپانیا ناوەخۆییەكە بۆ پڕۆژه‌ی تۆنێلی ماوه‌ران دەستبەکار دەبێت.

جەختیشی كردەوە كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا تونێلەكە تەواو دەكرێت و بەمەش ڕێگاكه‌ له‌ تونێلی ماوه‌ران تا ده‌گاتە دووسایدی هه‌ریر ته‌واو ده‌كرێت، ئیتر بە تەواوەتی ئاسته‌نگەكانی هاتوچۆ له‌م رێگایە‌ كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.