بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوای لە سەرجەم شوفێرانی شارەكە كرد، بە ئۆتۆمبێل لەناو ئەو ڕێڕەوانەی شەقام بڕۆن كە بە بۆیاغی سپی هێڵكاری كراوە.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان شەقامەکانی شاری هەولێر دووبارە هێلکاری و بۆیاغ بکەنەوە.
راشیگەیاند: هێلكاری و بۆیاغكردنی شەقامەكان هەم سیمایەکی جوان بە شەقامەکان دەبەخشێت، هەمیش سەلامەتی هاتوچۆ دابین دەکات.
هەروەها رایگەیاند: بەداخەوە ژمارەیەک لە شوفێران پابەند نابن بە ڕۆیشتن لەناو ڕێرەوەکان.
ئاماژەی بەوەش دا: داوا لە شوفێران دەکەین پابەندبن بە ڕوێشتن لەناو ئەو ڕێڕەوانەی بە بۆیاغی سپی هێلکاری کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.