ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9 وەردەگرن، ئەمە دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغداوە بڕێك پارە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەواوی ئەو بڕە پارەی ماوە بۆ مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت.
راشیگەیاند: لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ههشت، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی 9 وەردەگرن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بڕی 572 ملیار دیناری تهواوكهری مووچهی مانگهكانی حهوت و ههشتی مووچەخۆرانی ههرێمی كوردستان خرایه سهر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لەلایەكی تریشەوە وهزارهتی دارایی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری 2024.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.