Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:45

572 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی9ی2024،  بڕی 572 ملیاردیناری ته‌واوكه‌ری مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان  خرایه‌ سه‌ر  هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق  ڕایده‌گه‌ێنێت: بڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەواوی ئەو بڕە پارەی ماوە بۆ مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت.

 ده‌شڵێت، لەگەڵ دابەش كردنی مووچەی مانگی 8، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی 9 وەردەگرن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.