کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له هه‌ندێ ناوچه نیمچه هه‌ورده‌بێت به‌تایبه‌تی له ناوچهشاخاوییهكان، ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌میش هه‌یه له‌ناوچه سنوورییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سبه‌ی دووشه‌ممه 23ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى زیاد بوونى خێراى با، پلەکانی گەرماش بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.