هونه‌رمه‌ند عه‌لی ئه‌ڵوه‌نی: جیاوازی هونه‌ری خۆشنووسی له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كاتی تر ئه‌وه كه نابێت زۆر له یاسا و ڕێساكانی ده‌ربچیت
هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كازم) ناسراوم به (عه‌لی ئه‌ڵوه‌نی) یه‌كێكه خۆش نووسانی كوردستان به‌شداری چه‌ندین خوول و پێشانگای له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌وره‌ی عێراق دا كردوه هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.. ئه‌ڵوه‌نی له شاره جوانه‌كه‌ی خانه‌قین له دایك بووه زیاتر له (50) ساڵه له شاری هه‌ولێر ده‌ژیت ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره به‌شی سیرامیك.. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له دوای كۆتایی هاتنی نه‌خۆشی كۆڕۆنا یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند بوو له شاری هه‌ولێر پیشانگای له كۆڵانه‌كانی گه‌ره‌كی ته‌عجیل كرده‌وه ..جگه له بواری خۆشنووسی ئه‌ڵوه‌نی له كاری راگه‌یاندیش ده‌ستێكی باڵای هه‌یه به تایبه‌تی له دیزاینی دیكۆردا بۆیه له‌چه‌ندین ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی كاری كردوه..له ئێستادا سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رییه له‌په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئێمه‌ش له نزیكه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا بابزانین هونه‌رمه‌ند عه‌لی ئه‌ڵوه‌نی چۆن تێكه‌ڵ به جیهانی خۆش نووسی بوو؟
- من له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان هه‌رچه‌نده پێشتر كاری یاخود حه‌ز و خولیای وێنه‌كێشانم هه‌بووه، وه خۆشم ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی سیرامیكم، به‌ڵام زیاتر خولیا و حه‌زم بۆ هونه‌ری خۆشنووسی چوو، خۆشنووسی وه‌كو ئه‌شقێكه بۆمن كاتێ پیته‌كان به جوانی ده‌ینووسم سه‌بووریه‌ك و ئارامیه‌ك به ناخم ده‌به‌خشێت، هه‌ر بۆیه خۆم و هونه‌ری خۆشنووسی عه‌شقێكی هه‌تاهه‌تایی له نێوانمانه.
*چۆن پێناسه‌ی هونه‌ری خۆش نووسی ده‌كه‌یت؟
- هونه‌رێكه وه‌كو هه‌موو هونه‌ره‌كانی تر، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه كه نابێت زۆر له یاسا و ڕێساكانی ده‌ربچیت،هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌موو كه‌سێك نابێت به خۆشنووس ئه‌گه‌رئه‌زموون وحه‌ز و ئاره‌زوو نه‌بێت .
*زۆرێك له نووسینه‌كانت وه‌كو تابلۆیه‌كی هونه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، ئایا له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌نووسیت؟
- به‌ڵێ، بێگومان هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك، له هه‌ر بوارێك بێت، هونه‌ره‌كه‌ی وا پیشان ده‌دات یاخود وا پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌كات. منیش وه‌كو هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك تابلۆی خۆشنووسی ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌ی ده‌یزانم پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌م، وه هه‌ندێك جاریش له بارودۆخێكی ده‌روونی تێپه‌ڕ بوومه توانیومه به نووسینی چه‌ند پیتێك خۆم ده‌ربكه‌م له‌و دڵته‌نگیه‌ی كه تێیدابوومه.
- چه‌ندین جۆری خۆش نووسی هه‌ن، به‌رێزتان زیاتر له‌سه‌ر جۆره شێوازێك كار ده‌كه‌ن؟
- به‌ڵێ، جۆره‌كانی خۆشنووسی زۆرن وه‌كو (ڕوقعه، نوسخ، دیوانی، كوفی، نه‌سته‌علیق، محقق، ئیجازه) ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌ندێ جۆری تازه‌ش په‌یدا بوون، بۆنموونه (سومبلی). به‌ڵام خۆم زیاتر (نه‌سته‌علیق و نوسخ) ده‌نووسم، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م خه‌تی نه‌سته‌علیق تابلۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لێ ده‌رده‌چێت، له هه‌مان كاتدانزیكه له ناخم.
*زۆربه‌ی خۆش نووسه‌كان زیاتر گرنگی به شێوازی خۆشنووسی عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ندێك له‌وخۆشنووسانه، كه وا بیرده‌كه‌نه‌وه به ته‌نها خۆشنووسی له گۆشه‌ی عه‌ره‌بی و ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌بێت. به‌ڵام ئێستا خۆشنووسی تێكه‌ڵ به هونه‌ری ئه‌بستراكت بووه، كه بریتییه. له تێكه‌ڵ بوونی پیت و ڕه‌نگه‌كان و به‌زاندنی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه كه هه‌ندێك خۆشنووس وه‌كو جه‌نابتان باسی ده‌كه‌ن، خۆشنووسی به ته‌نها له زمانی عه‌ره‌بی ده‌بیننه‌وه.
*ئه‌و بابه‌تانه‌ی له خۆشنووسیینه‌كانت به‌كار ده‌هێنیت چین (په‌ندی كوردین ، ئایه‌تی قورئانن، شیعرن...)؟
- زیاتر په‌ندی كوردییه. چونكه من وه‌كو مامۆستایه‌ك و سه‌رپه‌رشتیارێكی هونه‌ری، وا به باش ده‌زانم ئه‌و په‌نده كوردیه جوانانه كه له‌ناو كورد دا بوونی هه‌بووه و هه‌یه، ڕۆژانه مامۆستایه‌كان بۆ قوتابیه‌كانیان شی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند له‌و په‌ندانه وه‌رگربگرن، كه باو باپیرانیان بۆیانیان باس كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ سوودێكی هه‌یه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یه‌ن.
*له نێو ناوه‌نده خوێندنه هونه‌رییه‌كان تاچه‌ند گرنگی به خۆشنووسی ده‌ده‌رێت؟
- به‌داخه‌وه ،هیچ گرینگیه‌كی پێ نه‌دراوه، بۆیه‌ش زۆرینه‌ی قوتابیه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناشرین ده‌نووسن و مامۆستایه‌كانیانیش به هه‌مان شێوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه ده‌بێت خوولێكی هاوینه بكاته‌وه و فێری خۆشنووسیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی له مامۆستاكانیان تێبگه‌ن، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانش له مامۆستاكه‌یان فێر بن.
زۆرجار له تاقیكردنه‌وه قوتابی وه‌ڵامی ڕاستی نووسیوه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕێكی ده‌ست و خه‌ت به هه‌ڵه بۆی هه‌ژمار كراوه ،هیوادارم لایه‌نی په‌یوه‌یندیدار چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكات كه زۆر ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
*ره‌نگ تاچه‌ند فاكته‌ره بۆ جوانكردنی خۆشنووسی بۆنموونه ره‌نگی ره‌ش؟
- ڕه‌نگی ڕه‌ش زیاتر بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌كار دێت فاكته‌رێكی جوانی نیشان ده‌دات. به‌ڵام من خۆم خه‌تی فارسی ده‌نووسم چونكه جوانیه‌كی زیاتر ده‌به‌خشێ ڕه‌نگی زیاتر به‌كاردێت، بۆ نموونه (سوور، قاوه‌یی، سه‌وز، پیرۆزی).
هونه‌رمه‌ند عه‌لی ئه‌ڵوه‌نی: خۆشنووسی وه‌كو ئه‌شقێكه بۆ من، سه‌بووریه‌ك و ئارامیه‌كیش به ناخم ده‌به‌خشێت
کاتی خوێندنەوە
2 خولەك
(613 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.