کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واوده‌بێت، پێشبینی بارینی نمه باران و تاوه‌باران ده‌كرێت به تایبه‌ت له پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ هه‌ینی.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش خستووه‌ته‌ڕوو، كه سبه‌ی شه‌ممه 22ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ درووست بوونی هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا، له ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆكیش هه‌وری ته‌واوده‌بێت هه‌ندێك جار نمه بارانی له‌گه‌ڵدایه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێـته‌وه به 2 تا 3 پله‌ی سیلییزی به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35
سلێمانی : 34
دهۆک : 33
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 36
زاخۆ :33
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 41
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.