Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 17:13

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ دەکاتەوە

100%


 کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ دەکرێته‌وه‌.
کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە21ی9ی2024.  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ، دەکاتەوە. 

له‌ سه‌رده‌می کابینەی نۆیەم، 13 پرۆژەی گرنگ و ستراتیجیی‌ به‌ گوژمەی زیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار مۆڵه‌تیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وه‌رگرتووه‌ کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بووژاندنەوەی کەرتەکانی بازرگانی، گەشتیاریی و پیشەسازیی ئیداره‌كه‌ هەبووە‌. 

بێجگە لەم 13 پرۆژە گرنگ و ستراتیجییە؛ پرۆپۆزه‌ل بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی جۆراوجۆری وەبەرهێنان؛ پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ كراون و دوای پێداچوونه‌وه‌ و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كان، مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.