گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ن سه‌د هه‌زار چه‌كدار بۆ پاڵپشتی حزبوڵڵاى بنێرنه لوبنان. میدیا عێراقییه‌كانی لێدوانی ئەبوئالاء وەلائى، بەرپرسی کەتیبەکانى سەید شوهەداى عێراقییان بڵاوكرده‌وه، كه گروپێكی چه‌كداره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، نامه‌یه‌كی بۆ حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتیى حزبوڵڵاى لوبنان ره‌وانه‌كردووه و بەڵێنى پێداوە سه‌د هەزار چەکدار بۆ لوبنان بنێرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كان نووسیویه‌تی لافاوى چەکدارەکانمان دەگەنە سنوورەکانى لوبنان، سەنگەرەکان پڕدەکەین، ئەگەر حزبوڵا هەزار چەکدارى كوژرابێت، بە 100 هەزار پڕی دەکەینەوە.
نامەکەى وەلائی لەدواى هێرشە ئەلیکترۆنییەکەى ئیسرائیل دێت بۆ سەر حزبوڵڵاى لوبنان و لە هەمان کاتشدا کوژرانى ئەبوحەیدەر خەفاجی، یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگەکانى حزبوڵاى عێراقى لە دیمەشق، كه وه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای عێراقیش كاری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.