ئهمڕۆ شەممە 21ی9ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی دوو سایدی ڕێگەی شێخان- لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت.
لە چوارچێوەی بایەخدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتە خزمەتگوزارییەکان، لە نێویشیاندا ڕێگەوبان، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دوو سایدی شێخان- لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت، بە تەواو بوون و کەوتنە کاری ئەو ڕێگایە ئاسانکاری بۆ خەڵکی ئەو سنوورە دەکرێت و ڕووداوی هاتوچۆش کەم دەبێتەوە.
ڕێگەوبان کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەکانە و هەمیشە سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان جەختی لەسەر گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.