Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:43

ئۆفیسی كۆنتڕۆڵكردنی سامان و سەرمایە بیانییەكان چییە و چۆن سزاكان دەسەپێنێ؟

کوردستان TV
100%

ئۆفیسی كۆنتڕۆڵكردنی سامان و سەرمایە بیانییەكان (OFAC) یەکێکە لە بەهێزترین دەزگاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە بەرپرسە لە سەپاندنی سزا ئابووری و بازرگانییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە ئەمریکا و ئاسایشی نیشتمانی.

ئۆفیسی كۆنتڕۆڵكردنی سامان و سەرمایە بیانییەكان لە ساڵی 1950 دامەزراوە و بارەگای سەرەکی دەکەوێتە واشتنۆنی پایتەختی ئەمەریكا.

ئۆفیسی كۆنتڕۆڵكردنی سامان و سەرمایە بیانییەكان وەک ئاژانسێکی هەواڵگریی دارایی و دەزگایەکی جێبەجێکردن، چالاکییەکانی لە دژی حکومەت و ڕێکخراوە بیانییەکان، گرووپ و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، کارتێلەکانی دابینکردنی ماددەهۆشبەرەکان و ئەو کەس و قەوارانە ئەنجام دەدات کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا.

دەزگاکە بەشێوەیەكی گشتی دوو جۆر سزای ئابووری دەسەپێنێت: گشتگیر و دیاریکراو.

لە کارە ناسراوەکانی دامەزراوەی (OFAC) دەرکردنی سزاکانی سەر وڵاتانی کۆریای باکور، ئێران، کووبا و ڕووسیایە.

گرینگترین ئەرک و چالاکییەکانی ئۆفیسی كۆنتڕۆڵكردنی سامان و سەرمایە بیانییەكان بریتیین لە:

1- سەپاندنی سزایی ئابووری لە دژی وڵات-ڕێکخراو- کەسایەتی-قەوارە دیاریکراوەكان.

2- دیاریکردنی لیستی ئەو کەس و ڕێکخراوانەی کە سزا دەدرێن و مامەڵەی دارایی لەگەڵیان قەدەغە دەکات.

3- چاودێریکردن و قەدەغەکردنی مامەڵەی نایاسایی لایەنە سزادراوەکان و دڵنیابوون لە پەیڕەوکردنی ڕێنمایی و بڕیاری سزا سەپێندراوەکان.

4- هەماهەنگیی سەپاندنی سزاکان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نێودەوڵەتییەکان.

5- ڕێگریکردن لە پشتگیریی دارایی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەکانیان و قەدەغەکردنی مامەڵە داراییەکانیان.

6- بەرەنگاربوونەوەی کارتێل و باندەکانی دابینکردنی ماددە هۆشبەرەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.