Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:37

به‌هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کێشەی گەڕانەوەی عومڕەکاران چارەسەر کرا

100%


شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی کوردستان راگەیاند گرفتی گەڕانەوەی عومڕەکارانی کوردستان لە سعوودیە چارەسەر کرا.

ده‌شڵێ، بەهەوڵ و تێکوشانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  گرفتی گەڕانەوەی عومڕەکارانی کوردستان لە سعوودیەوە چارەسەرکرا و لە سبەی رۆژی هەیینی بەرواری 20ی9ی2024 گەشتەکانی عومڕە بە شێوەی چوون و گەڕانەوە بۆ عەرەبستانی سعوودیە دەستپێدەکەنەوە.

شایانی باسە ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کێشەیەک لە رێکخستنی گەشتەکاندا لە لایەن هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە ژمارەیەک لە عومڕەکارانی کوردستان و عیراق لە سعوودیە گیریان خواردبووە ئەم کێشەیە تەنانەت گەشتەکانی نێوان عیراق و وڵاتانی دیکەیشی گرتبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.