Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:51

هەفتەی داهاتوو وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ 19ی 9ی2024،  نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكای عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند، له‌ ئێستادا 180 هەزار كارتی دەنگدان لە بنەكەكان ماونەتەوە و هێشتا دەنگدەر وەرینەگرتووەتەوە، بۆیە رایدەگەیەنین هەر كەسێك كارتی بایۆمەتری نەبێت ناتوانێ دەنگ بدات.

ده‌شڵێت، هەڵبژاردنەكە ئەلیكترۆنییە و هەركەس كارتی بایۆمەتری نەبێت، ناتوانێت دەنگ بدات و كەسێكیش ئەو كارتەی نەبوو، رۆژی هەڵبژاردن قەرەباڵغی دروست نەكات و مافی دەنگدانی نابێت.

گوتیشی: تا ئەو پرۆسەیەش تەواو نەبێت، رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ ناكرێت. بەڵام بەئەگەرێكی زۆر لە پرۆسەی وردبینیی كاندیدان تەواو دەبین و هەفتەی داهاتووش بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەكرێت.

  نەبەرد عومەر باسی له‌وه‌ش  كرد كە هەڵبژاردنەكە ئەلیكترۆنییە و كەس مافی ئەوەی نییە بزانێت كێ دەنگ بە كێ دەدات، ئەو پرۆسەیەش بەباشترین شێوە نهێنی دەبێت و بەنهێنیش دەمێنێتەوە.

26ی حوزەیرانی 2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی سەرۆكایەتیی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد و بڕیارە 20 مانگی داهاتوو پرۆسەكە بەڕێوە بچێت، بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 893 و 578 كەس لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، كە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەتن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.