نوێنەری ئەمه‌ریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌ڵێت، تا ئه‌وكاته‌ی له عێراق بمێنینه‌وه بەرگری لە خۆمان دەکەین. لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری هەمیشەیی ئەمه‌ریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە بەرگریکردن به‌رده‌وام دەبین و وەڵامی ئەو هێرشانە ده‌ده‌ینه‌وه کە دەکرێنە سەر هێزەکانمان تا ئه‌و كاته‌ی له عێراق بمێنینه‌وه.
ئەو لێدوانه‌ی گرینفیڵد لەکاتێکدایه، لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆكردن و كۆبونهوهن لەسەر كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە وڵاتەکەیان و گفتوگۆکانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقیش لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە. تاوه‌كو ئێستا نزیکەی دوو هەزار و پێنج سه‌د سەربازی ئەمه‌ریکی لە عێراق ماونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمه‌ریکییەکان له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل له عیراق و سووریا ڕووی له هه‌ڵكشان كرد، به‌بیانووی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا له ئیسڕائیل. دوابه‌دوای هێرشه‌كانیش، گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، به‌رپرسیارێتی خۆی لە دەیان هێرشی هاژه‌كی و درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق و سووریا ڕاگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.