له كه‌ركوك چه‌ند شوێنێكی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق كرایه ئامانج. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هێزە هاوبه‌شه‌كانی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند شوێنێكی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئێف شازده‌ی عێراقی كرایه ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، بۆردومانه‌كه بۆ سه‌ر گوندی عه‌تشانه له شارۆچكه‌ی دبس بووه كه شانه نهێنییه‌كانی تیرۆریستانی داعشی تیادایه، له باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك. به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین میوانخانه و شوێنی سه‌ربازی داعش خاپوور كراوه و كوژرا و برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.