Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:36

باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان  نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارینی نمە بارانی کەم کەم وە هەندی جار بۆ تاوە بارانی لاواز دەگۆڕێت لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم وە ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو سبه‌ی هه‌ینی 20ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەکاتەکانی بەیانی نمە باران لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەراستی هەرێم و هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکان و دفەری بادینان بەشێوەیەکی بەرچاو  نزم دەبێتەوە بە ( 3-4 ) پلە بە راوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیز:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی:31   پلەى سیلیزى
دهۆک :  31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:  34 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران:  26  پلەى سیلیزى
گەرمیان:   35 پلەى سیلیزى

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.