Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

وەزیری کارەبا: لە کابینەی نۆیەمدا بڕی هه‌زار و 340 مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە

100%


کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ فەرمانبەرانی کارەبای سنوورەکە کۆبووەوە.
وەزیری کارەبا بەدواداچوونی بۆ ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا کرد و ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا وێڕای قەیرانی دارایی، زۆرترین پرۆژەی کارەبا لە پارێزگه‌ و ناوچە جیاجیاکان جێبەجێ کراون.
وه‌زيرى كاره‌با گوتى: لەم کابینەیەدا 442 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بووە و بڕی هه‌زار و340 مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە و 61 پرۆژەی گواستنەوەی کارەبا و سەدان پرۆژەی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێ کراون.
 گوتیشی بەشێکی ئەم پرۆژانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەش لەم سنوورە جێبەجێ دەکرێن.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دابەشکردنی کراوە.
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران، وەزیری کارەبا لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و بۆچوونی فەرمانبەرانی کارەبا بوو و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونیان کرد و داوای لێ کردن لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتیيان بەردەوام بن.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.