Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:06

کۆمپانیای ئایکۆمی ژاپۆنی: ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌ لوبنان ته‌قینه‌وه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ فڕۆشتنیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌

100%

کۆمپانیای ئایکۆمی ژاپۆنی ده‌ڵێت، ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌ لوبنان ته‌قینه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ فڕۆشتنیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

 کۆمپانیای ئایکۆمی ژاپۆنی بەرهەمهێنەری ئامێرەکانی پەیوەندی بێ تەل ڕایگەیاندووە، ناتوانن پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا کۆمپانیاکە بەرهەمێکی پەیوەندیداری بەو تەقینەوانه‌ی لوبنانەوە ناردووە یان نا.

 کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاترییەکانی پێویست بۆ کارپێکردنی ئامێرەکە، کە نزیکەی ده‌ ساڵ لەمەوبەر بۆ فرۆشتن قه‌ده‌غه‌ كرابوو. هاوكات كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ئەو بەرهەمانەی هەناردەی دەرەوەی وڵاتی دەکات، کەوتۆتە ژێر پرۆسەیەکی توندی ڕێکخراوەیی کە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە دانراوە.

 کۆمپانیاکە دوای ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان ڕایگەیاندووه‌، بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاستییانە دەکات کە پەیوەندییان بەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەوە هەیە كه‌ ئامێره‌كان، لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی له‌سه‌ر بووه‌. 

ئامێرە پەیوەندییەكانی په‌یجه‌ر، كه‌ لەلایەن گروپی چەکداری حزبوڵڵاوه‌ بەکاردەهێنرێت، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لە باشووری لوبنان تەقینەوە، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دەرکەوتووه‌ کە وشەی ئایكۆم و دروستکراوی ژاپۆنی لەسەر بوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.