Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:01

زانیاری نوێ لەبارەی تەقینی ئامێرەكانی پەیجەر لە لوبنان بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە ئەلیكترۆنییەكەی دوێنێ سێشەممەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئەندام و لایەنگرانی حزبوڵا لە لوبنان بڵاوكرایەوە كە بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئیسڕائیل ماوەیەكی زۆر بوو ئامادەكاری ئەم هێرشە ئەلیكترۆنییە كردبوو و تەقەمەنی بچووكی خستبووە نێو پاتری سەرجەم ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی پەیجەر و لە وڵاتی لوبنان بڵاوی كردبووەوە.

ئیسڕائیل ئامادەكاری كردبوو لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ حزبوڵا، ئەم ئامێرانە بتەقێنێتەوە و ئەندام و لایەنگرانی حزبوڵا بكاتە ئامانج.

دوای ئەوەی هەواڵە دزەی پێكرا و زانیاری پێگەیشت كە دوو لە ئەندامانی حزبوڵا بە پلانەكەیان زانیوە، ئیسرائیل بڕیاری دا بەر لە بڵاوبوونەوەی زانیارییە نهێنییەكە پلانەكە پێش بخات، ئەوەبوو دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە پلانەكە جێبەجێ كرا.

ئیسڕائیل پلانی تەقینی ئامێرەكانی پەیجەری زۆر بە نهێنی ئەنجامدابوو و تەنانەت ئەمەریكای هاوپەیمانیشی زانیاری لەسەر پلانەكە نەبووە.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردبووەوە كە بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی پەیجەر 9 كەس كوژران كە یەكێك لە كوژراوەكان منداڵێكە، لەگەڵ برینداربوونی نزیكەی 3 هەزار كەسی دیكە.

لای خۆشییەوە حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دابوو كە رووداوی تەقینی ئامێرەكانی پەیجەر لە كاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە ئەنجامدران و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبوڵا بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.