دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵێك لە شاری هەولێر ئاگر كەوتەوە، زیانەكان تەنیا ماددی بوون و هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتەوە.
بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 4:02 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێك لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر كەوتەوە.
بڵاویشی كردەوە: تيمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر بەخێرايی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەکەيان کۆنترۆڵ کرد.
بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، لە رووداوەكەدا جگە لە زيانی ماددی، هيچ زيانێکی گيانی نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.