بهرپرسانی ئوردن دهڵێن: هێزەكانی پاسهوانی سنوور درۆنێكیان لە ئاسمانی وڵاتەكەیان تێكشكاندوه، حكومهتی ئوردنیش هۆشداری دەدات لە بەزاندنی سنورەكانی.
ئاژانسی هەواڵی پێترای ئوردن، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمی لە سەرکردایەتی سوپا بڵاویكردەوە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن هەوڵێکیان لە ڕێگەی درۆنهوه بۆ بەزاندنی خاکی شانشینی ئوردن پوچەڵکردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئەو وڵاتە درۆنێكیان تێكشكاندوه و پاشماوەی درۆنهكهش گواسترایەوە بۆ لایهنی پهیوهندیدار ،ئاژانسهكه لە زاری بەرپرسانی وڵاتەكەوە باسی لەوەشكرد، سوپای ئوردن بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەڕەشە جۆراوجۆرەکان دەکات لەسەر سنورەکانی كە بە مەبەستی تێکدان و ناسەقامگیری ئاسایشی نیشتمان و ترساندنی هاوڵاتیانی بێت.
پێشتر له مانگی نیسانی ئهمساڵدا ئوردن درۆنێكی ئێرانی خستە خوارەوە کە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.