پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێـت بۆ نیمچه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه.
بهڕێوهبهڕایهتییهكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 19ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به یه‌ك پله له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی:33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.