Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:23

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و عومان ژمارەیەک پرسی گرنگیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ مەسقەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی کۆبووەوە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عومان بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ڕۆشنبیری تاوتوێ کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا گفتۆگۆیان کردووە لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمی و نێودەوڵەتی کە جێگای بایەخی ھاوبەش بوون، لەنێویاندا دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گرژییەکانی ناوچەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.