Erbil 19°C ھەینی 11 نیسان 11:35

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری گەرمیان چارەسەر كرا

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان چارەسەر دەكرێت. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت: بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران نووسراومان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان كردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات كاری پێویست ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان فەرمانی كرد بە چارەسەركردنی كێشەیەكی لەمێژینەی زەویی سندووقی لە سنووری شارەوانییەكانی گەرمیان، ئەو زەوییانەی دەكەونە نێوان دوو خانوو و یان سێ خانوو كە بە زەویی (سندووقی) ناسراون.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی دەشڵێت: دوای فەرمانەكەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەكوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، نووسراومان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان كردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت بكەوێتە بواری جێبەجێكردن و دەست بە ڕێكارەكانی چارەسەركردنی ئەو گرفتە لەمێژینەیە بكرێت و بەپێی ژماردن و سەرژمێریكردنی ئەو حاڵەتانەی لە سنووری شارەوانییەكانی گەرمیاندا هەن بەگوێرەی بەڵگەنامەی فەرمی كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لەو بڕیارەی حكوومەت سوودمەند ببن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو گرفتەش كە خەڵكێكی زۆر لێی سوودمەند دەبن، گوتی: ئەوە كێشەیەكی كۆن بوو لە سنووری شارەوانییەكانی گەرمیان، هاووڵاتییان داوای چارەسەركردنی ئەو گرفتەیان دەكرد و دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە، ڕێزدار سەرۆكوەزیران لەو كێشەیە ئاگاداركرایەوە، سەرۆكی حكوومەت دەمودەست فەرمانی كرد بە چارەسەركردنی كێشەكە و ئێستاش دەست بە ڕێكارەكانی چارەسەركردنی ئەو كێشە لەمێژینەیەی هاووڵاتییانی گەرمیان كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.