Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:17

سبەی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌ران گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببێته‌وه‌.

 په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ به‌غدا پێی راگەیاندین: بریاره‌ ئەندامانی شاندەكەی هه‌رێمی كوردستان كە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و خانه‌نشینی گشتیی پێكدێن، سبەینێ سێشەمه‌ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببنه‌وه‌.

هەروەها گوتی: ئامانج له‌ چوونی شاندەكە بۆ پرسی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه‌ هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئەمە جگە لە وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا‌.

گوتیشی: له‌ ئێستادا وردبینییه‌كان‌ لە هەرێمی كوردستان تەواو كراون، به‌مه‌ش پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق پارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) روونیشی كردەوە: بۆ مووچەی ئەم مانگە و تەواوی مانگەكان، داوا لە وەزارەتەكان كراوە بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها ناوی دووبارەش لە لیستی مووچەدا نەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد: یەكێك لە كێشەكان مووچەی فەرمانبەرانی مۆڵەتدراوی بێ‌ مووچە بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئەوەیش چارەسەر كراوە، سه‌باره‌ت ئەوانەشی كه‌ مۆڵەتی بێ مووچەیان وه‌رگرتووه‌ ده‌بێت وه‌ك ئاماژه‌ بنووسرێت كە له‌ مۆڵه‌تدان و مووچە وەرناگرن.

ئەمە‌ له‌ كاتێكدایه‌ كە هەفتەی رابردووش هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان، رێككەوتنیان بۆ چارەسەری كێشە ئابوورییەكان كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.