Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:59

تۆماركردنی مووچەخۆران لە پڕۆژەی هەژماری من بەرزتر بووەوە

کوردستان TV
100%

پڕۆژەی هەژماری من هەواڵێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە تۆماركردنی مووچەخۆران لە پڕۆژەكە بەرزتر بووەوە.

پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی كردەوە: تۆماركردنی مووچەخۆران لە پڕۆژەی هەژماری من بوون بە 500 هەزار و ئێستا خاوەنی هەژماری بانكین.

بڵاویشی كردەوە: ئەم 500 هەزار مووچەخۆرە لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك تۆماركراون.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئامانجەكەش کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە ملیۆنێک مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ئاماژە بەوەشدرا كە:تاکو ئێستا 280 هەزار کارتی بانکی دابەشکراونەتەوە بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا، هەروەها  زیاتر لە 200 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 67 ناونیشانی جیاواز جێگیر کراون.

ئەمە لەكاتێكدایە كە مانگی پێشوو 120 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەرگرت.

پڕۆژەی "هەژماری من" پڕۆژەیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لە ڕیگەی بەبانكیكردنەوە دڵنیایی دەدرێت بە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان كە بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچە و خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک بگات.

پڕۆژەی "هەژماری من" بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری بانکی ناوەندیی عێراق جێبەجێ دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.