شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له به‌غدا ئاشكرایكرد، بریاره ئەندامانی شاندەكەی هه‌رێمی كوردستان كە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و خانه‌نشینی گشتیی پێكدێن، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و سبەینێ سێشەمه لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببنه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئامانج له چوونی شاندەكە بۆ پرسی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی. هه‌وره‌ها وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا. وتیشی، له ئێستادا وردبینییه‌كان لە هەرێمی كوردستان تەواو كراون، به‌مه‌ش پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، پێویسته حكومه‌تی عێراق پارەی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
روونیشی كردەوە، بۆ مووچەی ئەم مانگە و تەواوی مانگەكان، داوا لە وەزارەتەكان كراوە بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها ناوی دووبارەش لە لیستی مووچەدا نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە كێشەكان مووچەی فەرمانبەرانی مۆڵەتدراوی بێ مووچە بوو له هه‌رێمی كوردستان كه ئەوەیش چارەسەر كراوە، سه‌باره‌ت ئەوانەشی كه مۆڵەتی بێ مووچەیان وه‌رگرتووه ده‌بێت وه‌ك ئاماژه بنووسرێت كە له مۆڵه‌تدان و مووچە وەرناگرن. ئه‌وه له كاتێكدایه هەفتەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان، رێككەوتنیان بۆ چارەسەری كێشە ئابوورییەكان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.