Erbil 19°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 04:41

مێرگەسۆر.. بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار پڕۆژەی چارەسەری تانكەرینی ئاو جێبەجێ كرا

کوردستان TV
100%


لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی  (1,074,517,500) دینار پرۆسەی چارەسەرکردنی تانکەرینی گوندی کونەمار، گەڕەکی کەونەگوند، گوندی ئینە مسید، گوندی کەونە گوند، هارون لە قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ كرا.
پڕۆژەكە كۆتایی بە پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لە ڕێگەی تانكەرەوە دەهێنێت،  بە گوژمەی (1,074,517,500) دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  تەواوكراوە و  زیاتر لە (4000) كەسی ئەو گوندانە لێی سوودمەند دەبن.
هەروەها ئێستا پڕۆژەی ئاوی گوندی شێخ وەتمان و گۆڕبەگۆرسك بە گوژمەی (220,075,000) دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەژێر جێبەجێکردن دایە و بە تەواوبوونی کۆتایی بە دابەشکردنی ئاو لە رێگەی تانکەرەوە لەو سنوورە دەهێندرێت و 400 هاووڵاتی لێی سوودمەند دەبن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.