Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:13

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى ڕنین و قیڕتاوکردنی شەقامی بنەسڵاوەى بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2024.9.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى ڕنین و قیڕتاوکردنی شەقامی بنەسڵاوەى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی ( 329 ملیۆن و 450 دینار ) لە سەر 15%ى داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، بە ڕووبەرى (13,500 مەتردووجا) قیڕتاوکردن بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد.
هەروەها جەختى لەوە کردەوە، پارێزگای هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ هەموو هەوڵێکى خۆی خستۆتەگەڕ، گوتیشی، "ویستى ئێمە بۆ گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان زۆر لەوە زیاترە".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.