رێكخراوی تیرۆریستی داعشی خوراسان بەرپرسیارەتی كوشتن و برینداركردنی 21 زیارەتكاری شیعەی ئەفغانی راگەیاند.
رێكخراوی داعشی خوراسان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە: چەكدارانی خوراسان لە گوندی قریودال لە ناوەڕاستی ئەفغانستان لە بۆسەیەكدا توانیان چەند زیارەتكارێكی ئەفغانی بكەنە ئامانج و بە چەكی رەشاش بیانپێكن.
بڵاویشی كردەوە: ئەو زیارەتكارە شیعە ئەفغانییانە لە رێگەی گەڕانەوەدا بوون دوای بەشداریكردنیان لە مەڕاسیمەكانی چلەی ئیمامی حوسێن لە شاری كەربەلا.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە بۆسەكەدا چەكداران توانیان 15 زیارەتكار بكوژن لەگەڵ برینداركردنی 6 زیارەتكاری دیكە.
لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو لە پارێزگای كەربەلا مەڕاسیمی چلەی ئیمامی حوسێن بەڕێوەچوو و تێیدا بە ملیۆنان زیارەتكار لە سەرجەم وڵاتانی جیهان لەنێویاندا لە ئەفغانستان بۆ بەشداریكردن روویان لە عێراق كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.