به فەرمانی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لێخۆشبوون لە سەدا 100ـی سزای کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارانی تایبەت بە بەشداریی دەستبەریی کۆمەڵایەتی دەرکرا.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، بڕیاریاندا بە لێخۆشبوونی لە سەدا 100ـی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران، تایبەت بە بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی، تاکو 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەشڵێت: ئەو فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران لە 5ـی ئەیلوولی 2024 ەوە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.