Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:47

به‌مزووانه‌ پڕۆژه‌ی دووسایدی گه‌زنه‌ له‌ هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت

کوردستان TV
100%


پڕۆژه‌ی ستراتیژیی شه‌قامی دووسایدی گه‌زنه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ درێژییه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تره‌ له‌ قۆناغی ته‌واوبووندایه‌ و كاركردنیش تێیدا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌ تەواوبوونی پڕۆژه‌كه‌، شەقامی خێرای 120 مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌‌ پێكهاتووه‌ له‌ شەقامێکی دووساید و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هەولێر و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەركردنی گرفتی هاتوچۆی هاووڵاتییان جێبەجێ ده‌کرێت.
گوژمەكه‌ی زیاتر 5 ملیار دیناره‌ و لەلایه‌ن حکوومەتى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ دابینكراوه‌، درێژیی شەقامەکە 3 کیلۆمەترە و پانییەکەی 30 مەتره‌ بە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری و له‌ ڕێگه‌ی دەستی کاری خۆماڵییه‌وه‌ دروست دەکرێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، پڕۆژه‌كه‌ له‌ 95%ی کارەکانی تەواوكراون و لەم نزیكانه‌دا بەڕووی شۆفێرانی شاری هه‌ولێر و دهۆك و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌و دوو پارێزگه‌یه‌دا دەکرێتەوە و گرفتی جه‌نجاڵی به‌ یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دووسایدی گەزنە له‌ شاری هه‌ولێر، وێڕای ئه‌وه‌ی شەقامی خێرای 120 مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، واتە بەستانەوەی هەولێر و دهۆك بە شەقڵاوە - حاجی ئۆمەران و بەستانەوەی بە كۆیە و سلێمانی، هاوكات كاریگەریی زۆریشی لەسەر جووڵەی بازرگانی و ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شاری هەولێر و دهۆك ده‌بێت. هاوكات شه‌قامه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئەندازەیی و‌ هێڵكاری نه‌خشێندراوه‌ به‌ به‌كارهێنانی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی ئه‌ندازه‌یی هاتوچۆ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.