Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:18

سینه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار نازناو تێنسی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ی به‌رزكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ئیتالی یانیك سینه‌ری خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهانی رووبه‌رووی تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی بوه‌وه‌.

 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار سینه‌ری ته‌مه‌ن23 ساڵان توانی یاریه‌كه‌ له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر و پازده‌ خوله‌ك به‌ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار ، شه‌ش پێنج، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ سینه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له‌كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ به‌رز بكاته‌وه‌.

 سینه‌ر توانی مێژوویه‌ك بۆ خۆی بنوسێته‌وه‌ و بووه‌ تاكه‌ یاریزانی ئیتالی ئه‌و نازناوه‌ به‌ده‌ست بێنێت، هاوكات بووه‌ چواره‌م یاریزان هه‌ردوو نازناوی ئوسترالیای كراوه‌و ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ له‌ یه‌ك وه‌رز به‌رز بكاته‌وه‌، بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ كۆی نازناوه‌كانی ئه‌و تێنسزانه‌ له‌سالی 2024 بووه‌ شه‌ش نازناو و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد به‌ 55 بردنه‌وه‌ و پێنج دۆراندن.  
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.