Erbil 19°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:16

به‌رهه‌مى جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌نێردرێت

کوردستان TV
100%


دواى بڕيارى ئەنجومەنی وەزاريی ئابووريی حکومەتی فیدراڵ، بەرهەمەکانی خەیار، تەماتە، پیاز، کولەکە و شوتی، كه‌ پێچەوانەی ڕۆژژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی، مۆڵەتی هاوردەکردنیان کرابوویەوە، لەسەر پێداگريی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاريی ئابووريی عێراق لە هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەنديی گشتيی جوتیاران، لە دوای دانوستان و گفتوگۆیەکی چڕ، بۆ پاڵپشتيی جوتیاران و بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزاريی ئابووريی عێراق بڕیاری دا بە داخستنی سەرجەم مەرز و دەروازەکان، بە ڕووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو سنوورەکانی عێراق، کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێڕینە، بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێمى كوردستان، بەتایبەتی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین، سیدەکان، دەشتەکانی هەولێر و دهۆک. 

کە لە ئێستادا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەبوو، بۆ لەمه‌ودوا کێشەکانیان چارەسەرکراوه‌ و بەرهەمەکانی جوتيارانى هەرێم بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ده‌نێردرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.