ڕوونكردنهوهیهك دهربارهی كرێی ڕاكێشانی پاره (عمولە)ـی ئامێرەکان بڵاوكرایهوه.
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه، هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت، بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت. ئەمانەش کۆمەڵێک نموونەن:
1. بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
2. بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
3. بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
4. بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
5. بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.
له كۆتاییدا ڕاگهیهندراوه، واتا بۆ ئاسانکاری، کرێی ڕاکێشانی پارە لەنێوان کەمترینی 1,000 تاکو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت. تکایە لای خۆتان بیهێڵنەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانمان دەربارەی کرێی ڕاکێشان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.