له ئاگادارییه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه له باره‌ی لیستی مووچه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەتری و كۆدی بێهاوتایان هەبێت و نابێت ناو و كۆدی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، دەبێت لە لیستی مووچەدا گشت فەرمانبەران ناویان لە لیستدا هەبێت و بە میلاك هەژمار بكرێت، مووچەخۆران و ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، دەبێت بنووسرێن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو كه دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەترییان كردبێت و (UPN)یان هەبێـت و نابێت لە لیستی مووچەدا دووبارە بێتەوە، بەپێچەوانەوە رەت دەكرێنەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، نابێت ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت: ئەگەر لە لیستی مووچەدا ناوی دووبارە هەبوو، بەڵام یەك كەس نەبوون و دوو كەسی جیا بوون، پێویستە ناوی دایكیان بنووسرێت.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگه‌یاندووه، لیستی مووچە بە یەك شێواز و یەك فۆنت بێت، هەروەها نابێت لە نووسینی ژمارە نزیك كردنەوە بنووسرێت، بەڵكوو دەبێت ژمارەكە وەكوو خۆی بنووسرێت، بۆ نموونە نابێت، 200 بكرێتە 250.
هه‌روه‌ها راگەیاندراوە، دەبێـت لە لیستی گرێبەستەكان، رۆژی دامەزراندن و رۆژی نوێكردنەوەی گرێبەستیان بنووسرێت.
له كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌ندراوه، مانگانە لیستی مووچە بە سیدی و كاغەز بۆ وەزارەتی دارایی بنێردرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك میلاك زیاد بێت، جگە لە حاڵەتی گواستنەوەی راژە و بۆ ئەوەش دەبێت روونكردنەوە بدرێت و پلە و مەرتەبە دەبێت بە شێوەیەكی دروست بنووسرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.