له ڕاگهیهندراوێكدا پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، کارەکانی پرۆژەى دووسایدی شەقامی گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر، لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە 90%ى کارەکانی تەواو بووە، لە ئێستاشدا تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر شەقامەکە بە شێوەیەی ڕێکوپێکی ئەندازەیی بە هێڵكاری نەخشەکێش دەکات.
جێگەى باسە، دووسایدی شەقامی گەزنە، شەقامێکى گرنگ و ستراتیجیى شارى هەولێرە و لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو چارەسەركردنی گرفتی هاتوچۆى هاووڵاتییان، بە گوژمەى ( 5 ملیار و 250 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە شێوەى بەڵێندەرایەتی لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، درێژیی شەقامەکە 3 کیلۆمەترە و پانییەکەی 30 مەترە و بە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت و شەقامەکە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای 120 مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەوەش كاریگەریی زۆرى دەبێت لە سەر جوڵەى بازرگانى و ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.