وه‌كوو دواقۆناغ، 100 هەزار پەنجەماسی، لە ڕێگه‌ی دوو تیمه‌وه، خرانه بەنداوەکانی گۆمەسپان و ئاوەسپی.
لە چوارچێوەی پلانی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و بە مەبەستی گرنگیدان بە زیادکردنی سامانی ماسی، کە خواردنى بەشێکى خێزانەکانە و بووه‌ته سەرچاوەی بژێویش بۆ بەشێکی ديكه، لە ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتيی ڕاهێنانی کشتوکاڵی/هۆبەی پەنجەماسی و به سه‌رپه‌رشتيى وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، لەم ساڵدا زیاتر لە شه‌ش سه‌ت هه‌زار پەنجەماسی بەرهەم هێنراون و دابه‌ش كراون.
لە قۆناغەکانی پێشوودا پەنجەماسی خرايه هه‌ر يه‌ك له بەنداوەکانی دوکان و دەربه‌ندیخان لە سلێمانی، به‌نداوى پریس لە هەڵەبجە، به‌نداوى چەمەرگە لە هەولێر، به‌نداوى خەنکێ لە دهۆک و ئەشکان له زاخۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.