له ڕاگهیهندراوێكدا، وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت.
له بهشێكی دیكهی ڕاگهیهندراوهكهی وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداریی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکان بەڕێوەچوو، وەزیری سامانە سرووشتییەکان گفتوگۆی لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کردوو، لەم ڕووەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەست پێکرد تاوەکو بەم نزیکانە لە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.
ههروهها ڕاگهیهندراوه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم ڕووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە زستانی رابردوو بە سەرکەوتوویی توانی بڕی سوتەمەنیی پێویست لە نەوتی سپی و بەنزین و غازی ماڵان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات و بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵیش دەست بە ئامادەکارییەکانی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.