Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:53

له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئینگلته‌ڕا ئاماده‌كاری بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئێرله‌نداو فیله‌ندا ده‌كات

کوردستان TV
100%


سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، له‌كۆمه‌له‌ی دووه‌م هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی ئاماده‌كاری بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری ئێرله‌ندا ئه‌نجامدا، ئینگلته‌ڕا ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌دبلن یه‌كه‌م یاری خۆی له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ری كاتی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌، لی كارسلی ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی كاریس ساوسگیت له‌دوای دۆرانی له‌یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، كارسلی له‌رابردوو سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهینانی هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌رای بۆ خوار ته‌مه‌نه‌كانی 20 ساڵان و 21 ساڵان كردوه‌.

 له‌ئێستاشدا ئه‌و ڕاهێنه‌ر كۆمه‌لی یاریزانی به‌ئه‌زموون و تازه‌ پێگه‌یشتووی تێكه‌لكێش كردوه‌ له‌پێناو پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌تواناو پێكاته‌یه‌كی نموونه‌یی.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.