Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:35

له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ تیافۆ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له‌سه‌ر ئاستی كوران تینسزانی ئه‌مه‌ریكی فرانسیس تیافۆ رووبه‌رووی گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری بۆوه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دیمترۆف كشانه‌وه‌ی خۆی له‌یاریه‌كه‌ راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تا تیافۆ براوه‌ی كۆمه‌لی یه‌كه‌م بوو به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، دواتر له‌كۆمه‌له‌ی دووه‌م گریگۆر توانی بگه‌رێته‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری و كۆمه‌له‌ی دووه‌می به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش برده‌وه‌.

 له‌كۆمه‌له‌ی سێیه‌م جارێكی دیكه‌ تیافۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌و كۆمه‌لی به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ برده‌وه‌، له‌كۆمه‌له‌ی چواره‌م تیافۆ به‌ئه‌نجامی چوار یه‌ك له‌پێشه‌وه‌بوو، به‌ڵام گریگۆر دیمتۆرف یاریه‌كه‌ی بۆ ته‌واو نه‌كراو كشانه‌وه‌ خۆی راگه‌یاند.

 به‌مجۆره‌ فرانسیس تیافۆ توانی به‌سوود وه‌گرتن له‌كشانه‌وه‌ی دیمترۆف بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌ده‌ست بێنێت، یاری داهاتووی ئه‌و تێنسزانه‌ له‌به‌رمبه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی تایلۆر فریتزی ده‌بێت.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.