وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی 7 ی بڵاو کردەوە و ڕاشیگەیاند: "مووچەی خانەنشینان، بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی و هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە (2ی ئەیلوولی2024)، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی بڵاو کردەوە، کە لە سێ ڕۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان دەگرێتەوە.
هاوکات ڕاشیگەیاندووە، "مووچەخۆرانی هەرێم، بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی و هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن".
سبەی سێشەممە (3 ی ئەیلوولی 2024)، مووچەدان بە خانەنشینیی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی پێنجشەممە، بە مووچەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.