جه‌مالی ده‌لاك ...
زۆرجار واههڵدهكهوێت گۆرانییه‌ك، میلۆدییه‌كه‌ی هێنده به‌سۆز و به ده‌نگێكی زۆر خۆش و زوڵاڵ دێته به‌رگوێت، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ست و ڕۆحی گوێگر ده‌نێت،له هه‌ر كات و زه‌مانێكدا گوێبیستی ده‌بیته‌وه، ده‌نگ و تێكست و میلۆدییه خۆشه‌كه‌ی ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و ساته وه‌خته‌ی كه یه‌كه‌مجار بیستووته و به‌و ئاواز و ده‌نگه ئاشنابوویت، هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و فره به‌رهه‌می ناوازه‌مان هه‌یه، به یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی بۆته پێشه‌نگ و ناسنامه‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان (سه‌یدڕه‌حیمی قوڕه‌یشی1930_8/6/1991) و (شه‌هاب جه‌زایری).
گۆرانی (شیرین گیان) یه‌كێكه له‌و گۆرانیانه‌ی له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌ڕێی ڕادیۆی كوردی كرماشانه‌وه بڵاوكرایه‌وه به‌ده‌نگی گۆرانیبێژی شاری كرماشان هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جه‌زایری به‌زاراوه‌ی كه‌ڵهوڕی چڕیویه‌تی،
(ئیشن له دوریت فره هووڵمه
شیرین گیان، شیرینه‌و گش که‌س
چه‌نه بیستوون غه‌م وه کووڵمه
شیرین گیان، كو بیستوون چه‌س).
(ئه‌م گۆرانییه وه‌ك ئاگر له‌خه‌رمانی گه‌نم بكه‌وێ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا په‌خش و بڵاوبوویه‌وه) (1).
ئه‌وه‌نده‌ی من له‌یادم بێت هه‌ردوو گۆرانی (شیرین گیان) (به‌داخه‌وه ئه‌و كاته نه‌مده‌زانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كێیه‌و و ناوی چییه؟) گۆرانی (سه‌بری گوڵ‌فرۆش) به‌ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (عه‌باسی كه‌مه‌ندی 1952-22/5/2014) و (شه‌هێن تاڵه‌بانی) (له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ناوی (وی‌دا) له‌به‌ر داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و ناوه‌وه ئه‌و گۆرانییه‌ی تۆمار كرد) له باشووری كوردستانیش زۆر به‌خێرایی بڵاوبوونه‌وه و ببوونه وێردی سه‌رزاری هه‌وادارانی هونه‌ری ئاواز و گۆرانی كوردی.
دوای چه‌ند ساڵێك گۆرانی (شیرین شیرینه) یان (شیرین گیان) به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی فارس (مه‌عصومه ده‌ده‌باڵا، ناسراو به هایده (10/6/1942 تاران_ 20/1/1990 سانفرانسیسكۆ/ كالیفۆرنیا) ئه‌و گۆرانییه خوێندرایه‌وه، به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی هایده شیرین گیان پانتایه‌كی فراوانی داگیر كرد، له‌لای خه‌ڵكی كورد و فارس پێشوازیه‌كی بێ وێنه‌ی لێ كرا و كه‌وته به‌ردڵان..!
به‌داخه‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و كیانی سه‌ربه‌خۆیی كورد، له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه، جیا له‌خاك و ئاوی كوردستان، فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و ته‌نانه‌ت هونه‌ری كوردیش دزراوه و تا بۆیان كرابێت نه‌یانهێشتووه ئه‌م گه‌له بنده‌ست و ژیان و هونه‌ردۆسته گه‌شه بكات، زۆر له گۆرانی و میلۆدییه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن گه‌لانی دراوسێ وه دزراوه، گۆرانی (شیرین گیان) نموونه‌یه‌كی زیندووه بۆیه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشیی شاری كرماشانه‌وه (شه‌هاب جه‌زایری)یه‌وه خوێندراوه و خانمی هایده هونه‌رمه‌ندی فارس ئه‌و گۆرانییه‌ی بردووه به مۆسیقا و ئاماده‌كردنێكی نوێ، به‌ڵام به‌هه‌مان میلۆدی و تێكسته‌وه شیرین گیانی خوێندووه..؟!
له‌مێژبوو له هه‌وڵی په‌یداكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جهزایریدا بووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هیچ شوێنێك له‌سایت و ماڵپه‌ڕدا زانیارییه‌كم ده‌رباره‌ی چه‌نگ نه‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت هانام برده به‌ر یه‌ك دوو هونه‌رمه‌ند و ئازیز، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له هه‌نده‌ران كه له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه زانیاریمان ده‌ست بكه‌وێت و مێژووی ژیانی هونه‌ری شه‌هابی جه‌زایری بخه‌ینه ڕوو، ناو و هونه‌ر و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ریی و به‌رهه‌مه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كرێن، زیاتر مه‌به‌ستم بوو زانیاری دروست بده‌ین به‌خوێنه‌ران و هۆگرانی مۆسیقا و گۆرانی كوردی كه گۆرانی (شیرین گیان) له‌پێشدا له شاره دێرینه‌كه‌ی كوردستانه‌وه، شاری كرماشان خوڵقاوه و ئاوازێكی كوردیه به‌ناسنامه‌ی كوردستانی، هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك 29/11/1921_26/6/1972) له‌باره‌ی كوردستانبوونی ئه‌و شاره‌وه ده‌ڵێت:
(كرماشان شاری شیرینم،، شاری جوان و كوردنشینم
كرماشان جێگای ئه‌جدادم،، جێگای شیرین، جێی فه‌رهادم)
شیرین گیان به‌ده‌نگی به‌سۆزی كوڕه كرماشانییهك و به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی مۆسیقاژه‌نانی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته خوێندراوه و تۆماركراوه،
خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوو، له‌ڕێی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی (هه‌ولێر)ـه‌وه بابه‌تێكی نووسه‌ر و ڕۆماننوس و پهیكهساز و ئه‌ندازیار (خوسره‌و جاف)م بینی به‌ناوی (داستانی شه‌هابی جه‌زائیری)، بابه‌ته‌كه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام و به‌شێك له خولیا و گهڕانهكهمی هێناوه‌ته دی، وێڕای ده‌ستخۆشیی و سوپاسگوزاری بۆ ئه‌ندازیار (خوسره‌و جاف) بۆ نووسینی ئه‌و زانیارییه ده‌رباره‌ی گۆرانی شیرین گیان، به‌ڵام ههركۆڵم نه‌دا و زیاتر گه‌ڕام تا سه‌ره‌داوێكم له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانییه ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مجاره‌ش به‌داخه‌وه هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی شه‌هابی جه‌زایری ده‌ست نه‌كه‌وت؟!
ئای هونه‌رمه‌ندی كوردی به‌دبه‌خت، چه‌ند خۆنه‌ویستانه و خۆشه‌ویستانه و دڵسۆزانه تێكۆشاون و خزمه‌تیان به هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كه‌ت نه‌تناسێت و ئاشنا نه‌بێت به ژیان و تێكۆشانی هونه‌ریت..؟!
له ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچوونم له(ئینستاگرام) له واڵی (ئه‌میر به‌نازاده) بابه‌تێكم كه‌وته به‌رچاو به‌ناوی (ناسینی داهێنه‌ری به‌رهه‌می نه‌مری (شیرین گیان).
له‌و نووسینه‌دا هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ و مۆسیقاژه‌ن و ئاوازدانه‌ر به‌ناوی (محه‌مه‌د هاشم ڕه‌بیعی) یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی شاری كرماشان به‌رجه‌سته ده‌بێت، لهونووسینهدا پێمان ده‌ڵێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن و داهێنه‌ری ئه‌و گۆرانییه‌یه و كاتێك به‌ده‌نگی (هایده) بیستوویه‌تی ناڕه‌حه‌ت بووه و ده‌با بزانین كاردانه‌وه‌ی چی بووه؟
به‌پێویستم زانی وه‌ك خۆی ئه‌و بابه‌ته بخه‌مه بهردییهی ئێوه‌ی ئازیز، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم بابه‌ته‌كه به‌زمانی فارسی بوو، برای نووسه‌ر و شاعیر (جه‌لیل عه‌باسی) بۆی وهرگێڕاومهته سه‌رزمانی شیرینی كوردی:
مامۆستا هاشمی ڕەبیعی، موزیسیەن و ئاوازدانەری کرماشانی، خاوەن و داهێنەری ئەم بەرهەمە نایابەیە. مامۆستا ڕەبیعی یەکێکە لە بلیمەتەکانی بواری مۆسیقا (ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ، سەنتوور ژەن و...) لە دەڤەری کرماشان‌دا کە بەداخەوە کەم کەس دەیناسێت..!
ساڵەکانی پێش شۆڕش (شۆڕشی گه‌لانی ئێران ساڵی 1979) لەگەڵ ناودارانی بواری موزیک لە کرماشان و کوردستان، لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان بەرنامەی هەبوو، گۆرانیی شیرین گیان، یەکەمجار بە شێوەی ئۆرکێسترا له‌گه‌ڵ گرووپ لە ڕادیۆ کوردیی کرماشان پێشکەش کرا، دوایی بە دەنگی گیانشاد (شەهابی جەزایری) گوترایەوە.
ئەوە بوو دواتر هایدەش گوتییەوە.
ئەم بەرهەمە بە پێی شیعرەکەی، گۆرانییەکی پیاوانەیە، چەند دێڕ هۆنراوەی فارسی لەلایەن دکتۆر (ئیرەجی دێهقان)ـەوە بۆ سەرەتاکەی دانرا کە هایدە لەگەڵ هەمان گۆرانیداپێشکەشی کرد.
عەلی ئیسماعیلی لە پێشکەشکارە دیارەکانی پێشتری ڕادیۆ کرماشان بوو، بیرەوەرییەکی جوانی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم گۆرانییەدا بۆ ناردووم.
ئیسماعیلی دەڵێت: کاتێ هایدە ئەم گۆرانییەی گوتەوە، من بەرنامەم هەبوو و هاشمی ڕەبیعی دەرهێنەری بەرنامەکەم بوو، بەڕێزیان گلەیی و ناڕەزایەتی دەربڕی کە بۆچی ئەم گۆرانیەیان بەبێ ڕه‌زامه‌ندی و ئیجازەی ئه‌و گوتۆته‌وه..!
ئەو ڕۆژە من لە ژووری کۆنترۆڵ بووم کە جەرەسی تەلەفۆن لێیدا و داوای ڕەبیعییان کرد، ئەوەی جەرەسی کردبوو، خاتوو هایدە بوو کە دەیویست داوای لێبووردنی لێ بکات و پێی بڵێت بەهەڵەدا چووە و وای زانیوە ئەمە گۆرانییەکی فۆلکلۆرە و خاوەنی نەبووە. دەیویست بەو جۆرە ئیزنی لێ وەربگرێت، ڕەبیعیش بە دڵێکی فراوانەوە ئیزنی دا کە بیڵێتەوە (2).
شه‌هاب جه‌زایری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ دڵنیشن و به‌سۆز خه‌ڵكی كرماشانه و له‌و شاره جوانه‌ی كوردستان لە دەیەی بیستی هەتاوی لە کرماشان به‌دنیا هاتووه، واته ساڵی له‌دایكبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو، به‌شێوه‌ی زووان كه‌ڵهوڕی له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا، له ساڵی شه‌سته‌كانی زاینی له ڕادیۆ كرماشان گۆرانی تۆمار كردووه، هونه‌رمه‌ند جیا له‌زمانی دایكی گۆرانی به‌زمانی فارسیش خوێندووه، نه‌ك ته‌نیا گۆرانی شیرین گیانی هه‌بێت به‌ڵكو خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌یه، لە دەیەی پەنجای هه‌تاوی (سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكان) چووەتە تاران و لەگەڵ ئورکستێرای هونه‌رمه‌ندی ده‌ست و پل و په‌نجه زێڕین موجتەبای میرزادە زیاد لە بیست سەفحەی تۆمار کردووە.
یه‌كێك له ئه‌لبوومه هونه‌ریه‌كانی به‌ناوی (شیوه‌ن) له ساڵی 1976، هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌نی به‌توانا ڕه‌وانشاد (موجته‌با سهیدتهقی میرزاده) ناسراو به (موجته‌بای میرزاده 17/3/1945_17/7/2005) كاری مۆسیقای ئه‌لبومی شیوه‌نی ئه‌نجامداوه،
هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جه‌زایری گۆرانی شیرین گیانی له ساڵی 1972 له ڕادیۆ كرماشان تۆماركردووه و له‌ڕێی ڕادیۆی ناوبراوه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
نووسه‌ر و ئه‌ندازیار خوسره‌و جاف وه‌ك گه‌واهیده‌رێك باس له‌و ڕۆژگاره ده‌كات كه چۆن هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جه‌زایری ناسیوه و له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندی فارس هایده به‌یه‌كی گه‌یاندوون ده‌رباره‌ی گۆرانی (شیرین گیان) و له‌بابه‌ته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:
ئه‌و گۆرانییه شیرین گیان له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌نگی دایه‌وه، من ئه‌و ده‌م شه‌هابم نه‌ده‌ناسی، له‌ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا ڕیكلامێكی زۆر كرا، گۆرانیبێژی شاری كرماشان ئاهه‌نگی شیرین شیرینه بۆ ماوه‌ی مانگێك له كابارهی (كوڵپهی عیشق)دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.
ئه‌و حه‌لانه بوو تازه ژه‌نم هێنابوو، خێزانم ماڵی باوكی (داود به‌گی جاف) سه‌رۆكی ئه‌و وه‌خته‌ی ته‌واوی عه‌شیره‌تی جاف بوو، نزیكه‌ی ده ساڵ له شاری كرماشان‌دا بوونه و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له كرمشاندا ته‌واو كردبوو، به وردی له‌هجه‌ی كرماشانی ده‌زانی، هه‌ڵیپێچام تا بڕۆیینه ئه‌و كابارهیه (كوڵپهی عیشق) بۆ گوێگرتن له شه‌هابی جه‌زا جه‌زایری و ئاهه‌نگی شیرین شیرنه.
پێنجشه‌ممه جێگه‌مان ته‌رخان كردبوو، ڕۆیشتین بۆ گوێگرتن له شه‌هابی جه‌زایری، ئه‌وده‌م مایكرۆفۆن وه‌ك ئێستا بێ كلك نه‌بوو، وایه‌رێكی به‌دواوه بوو په‌یوه‌ست بوو بهدهنگهوهرهكهوه، شه‌هاب وایه‌ره‌كه‌ی وه‌ك چه‌تفه ده‌یدایه شانی‌دا، به‌هه‌ق جگه له‌گۆرانییه‌كه شێوه‌ی ئهداكهیشی تایبه‌تمه‌ندبوو.
وه‌ك زانراوه شاری كرماشان ناو و باوی پاڵه‌وانی و جه‌ربه‌زه و بووێرییان له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا هه‌بووه، خه‌ڵكی ئێران وه‌ك په‌لار ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی كرماشان‌دا هه‌ر له‌خۆته‌وه بانگ بكه‌یت (پاڵه‌وان) چوار پێنج كه‌س لا ده‌كاته‌وه و وه‌ك بڵێی ئه‌وه له‌گه‌ڵ منته؟!
به‌نده بۆپاڵپشتی شه‌هاب گاڵم دایه بوتڵێك شه‌مپانیای بۆ بشكێنن، چه‌نده به‌وه شادبوو، دوو هێنده به قسه‌ی خۆی به‌ناوی ئاغای جاف شادمان بوو، به‌رنامه‌ی ته‌واو كرد و یه‌كسه‌ر هاته سهرمێزهكهم، ئه‌و شه‌وه به‌وشێوه سه‌ره‌تای ئاشنایی نێوان من و شه‌هاب جه‌زایری ده‌ژمێردرێت.
هه‌فته‌ی دووجار سه‌ری لێ ده‌دام و ده‌هات بۆ ئۆفیسه‌كه‌م، ورده ورده كه‌فوكوڵی شیرین شیرینه‌ی دامرده‌وه، یه‌كه‌میان له‌به‌ر كوردبوونی شه‌هاب و دووهه‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی هایده گۆرانیبێژی یه‌كه‌می سه‌رتاسه‌ری ئێران گۆرانی شیرین شیرینه‌ی گوتووه و تیشكێك و بریقه‌ی زۆری لهشههابی جه‌زایری كه‌م كردبوویه‌وه، به‌هه‌ق هایده به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ریف وسه‌رنجڕاكێش ئه‌و گۆرانییه‌ی ئهدادهكرد.
من خانم هایده‌م ده‌ناسی، شه‌هاب نه‌یده‌زانی من وا به‌باشی هایده ده‌ناسم..!
ڕۆژێك هات بۆ ئۆفیسه‌كه‌م، بینیم زۆر غه‌مبار و ناڕه‌حه‌ت و دڵته‌نگه..
ئێ چییه شه‌هاب، بۆ وا دڵته‌نگ و ناڕه‌حه‌تی؟
خوسره‌وخان چۆن ناڕه‌حه‌ت نه‌بم، من ته‌واوی ئومێد و ئاره‌زووم به‌ستووه به گۆرانی شیرین شیرینه‌وه، ئه‌وه‌سا هایده به‌و ده‌بده‌به و هه‌را و به‌زمه‌وه ئاهه‌نگی شیرین شیرینه‌كه‌ی لێ داگیركردووم و ته‌واوی ئومێدمی دا به‌بادا، ئه‌و له‌كۆنگره‌ی زێڕیندایهو فارسه و ده‌سته‌ڵاتداره و منێكی كوردی كرماشانیش بێچاره و بێ پشت و په‌نام، چیم پێ ده‌كرێ؟
وتم: ده‌ته‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م؟
به‌په‌رۆشه‌وه گوتی: بۆچی ده‌یناسیت؟
زۆرباش!
ههڵمگرته ته‌لیفۆن و له‌گه‌ڵ خانم هایدهدا قسه‌م كرد و زۆر به گه‌رمی وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتم:
بۆ كارێك ده‌مه‌وێ بتبینم،
گوتی: پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له كابارهی (شكۆفهنوێ)ی كه‌نار ده‌ریا له شیمالی ئێران به‌رنامه ئیجرا ده‌كه‌م، وه‌ره بۆ ئه‌وێ، كابارهی شكۆفهنوێ له تارانه، به‌ڵام هاوینان بۆ ماوه‌ی دوو سێ مانگ ده‌یبرده كه‌ناری ده‌ریا.
گوتم: دێم.
ڕۆژی دووشه‌ممه بوو، ئیدی به شه‌هابم گوت ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌یانییه‌كه‌ی كاتژمێر یانزه لێرا پێكه‌وه ده‌ڕۆین بۆ شیمال.
هه‌روامان كرد و كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و شیمال و هوتێل (ڕامسه‌ر) كه هوتێلێكی كلاسیك و فره زه‌ریف و به‌ناوبانگه له ئێران‌دا، پێم گوتن ئه‌مشه‌و جێگه‌ی دووكهسمان له شكۆفه‌ی نوێ بۆ دابین بكه‌ن.
كاتژمێر ده‌ی شه‌و له‌جێگه‌ی دابینكراودا دانیشتین، كابارهكه جمه‌ی ده‌هات له شه‌و بێداراندا، هایده ئه‌وشه‌وه چه‌ند گۆرانییه‌كی ئه‌نجامدا و یه‌كێك له‌و گۆرانیانه شیرین شیرینه بوو، كه ته‌واوی كرد هاته لای مێزه‌كه‌مه‌وه و دانه‌نیشت و گوتی: بڕۆین گوتوومه حسابه‌كه‌ت له‌سه‌ر منه.
من له‌مێژدا شه‌وێك له ڤێلاكه‌ی هایدهدا بووبووم و جێگه و شوێنی ڤێلاكهم ده‌زانی.!
گه‌یشتینه ڤێلاكه‌ی، ئاغای (شه‌ماعی زاده و ئیبی) له‌وێ بوون، ئیبیم چاك ده‌ناسی، وه‌ك كه‌س شه‌ماعی زادهم نه‌دی بوو، ئاگاداری شێوازی گۆرانییه‌كانی بووم.
خواهه‌ڵناگرێ ڕێزی زۆری له شه‌هابی جه‌زایری گرت.
گوتم: خانم باوه‌ڕناكه‌م من له‌دیده‌نی جه‌نابت تێربم، به‌ڵام ئه‌مشه‌و بۆ كارێك هاتووم بۆ لات، كه‌وتمه باسی شه‌هاب و گۆرانی شیرین شیرینه،
گوتی: ئاغای جاف ئه‌م گۆرانییه فۆلكلۆره هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه بیڵێته‌وه؟
گوتم: به‌ڵێ ڕاسته، ئه‌م گۆرانییه هه‌زار ساڵه فۆلكلۆره و له‌بیرچووه، ئه‌وه شه‌هاب جه‌زایری له‌ناو تاریكیی زه‌ماندا به مه‌قاش هێناویه‌ته ده‌رێ، له‌وه گوزه‌شته پێم وانییه نیازمه‌ندی ئه‌و گۆرانییه و ئاوا زوڵمێك بێت...
هایده و زوڵم؟
به كلێنكسێك فرمێسكی سڕی و خانمانه گوتی:
ئاغای جاف چی ئه‌مر بكه‌یت، ئه‌نجام ده‌درێت..!
گوتم: ئه‌م هونه‌رمه‌نده ڕازی بكه
گوتی: ده‌هه‌زار تمه‌ن باشه؟
گوتم: نه‌خێر كه‌مه !
گوتی : یانزه هه‌زار باشه
گوتم: یه‌شتا كه‌مه
گوتی: كردمه بیست
گوتم: باشه‌و منیش وا له‌سه‌ر شه‌ره‌فی تۆ پێنج هه‌زار تمه‌نی ده‌ده‌مێ.
گوتی: من پاره‌كه ناده‌م تا ئاغای جه‌زایری شیرین شیرینه‌م بۆ نه‌ڵێ..!
شه‌هابی جه‌زایری بهئهدا و ئه‌تواری كرماشانی خۆیه‌وه، شیرین شیرینی ئه‌نجام دا، ئه‌لحه‌ق جوانی ئه‌دا كرد.
هایده به‌چه‌پڵه لێدان و باره‌كه‌ڵڵا ڕووبه‌ڕووی شه‌هابی ڕۆیشت و لا ڕوومه‌تی ماچ كرد و گوتی:
ئه‌شهه‌د و ده‌نگ و ئه‌دایه‌كی جوانت ئه‌نجام دا، جا وا بۆم كرده بیست و پێنج هه‌زار تومان.
ئه‌و پاره‌یه له‌و ڕۆژه‌یه‌دا پاره‌یه‌كی مۆڵ و فره بوو،كه‌م نه‌بوو، له‌م دوادوایه‌دا بیستم كه شه‌هاب كۆچی دوایی كردووه، هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌گۆڕی ئه‌و و هایدهیش(3).
سوپاس و ستایش بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونی نووسه‌ر و ئه‌ندازیار (خوسره‌و جاف) كه زه‌حمه‌تی كێشاوه مافی هونه‌رمه‌ند شه‌هابی جه‌زایری له خانمه هونه‌رمه‌ندی فارس هایده بۆ سه‌ندووه، خۆزگه ئه‌و وه‌رگرتنی مافه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بووایه و خانمه گۆرانبیبێژی فارس له‌ئاهه‌نگه‌كانی ئاماژه‌ی پێبدایه كه ئه‌و ئاوازه كوردیه و له هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جهزایرییهوه وه‌ریگرتووه..!
گۆرانی شیرین گیان دوای هونه‌رمه‌ندان شه‌هاب جه‌زایری و هایده، هونه‌رمه‌ند سهیدجهلالهدینی محه‌مه‌دیان و خانمه هونه‌رمه‌ندی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد (گوڵئه‌ندام تاهیر خانی) ناسراو به (سه‌وسه‌ن 1943 قه‌سری شیرین _ 3 /5/2004 لۆس ئه‌نجلس/ كالیفۆرنیا) و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه ئه‌و گۆرانییه‌یان دووپاته كردۆته‌وه هه‌ریه‌كه به‌شێوازی ده‌نگ و ئه‌دای خۆی، به گوته‌ی خانمه هونه‌رمه‌ند هایده و گه‌ڕانم به‌ناو سۆشیال میدیا ده‌رباره‌ی گۆرانی شیرین گیان، ئاوازه‌كه‌ی فۆلكلۆری ناوچه‌ی كهڵهوڕه، به‌ڵام له ئینستاگرام له‌گه‌ڵ گۆرانی ناوبراو ده‌رباره‌ی ئاوازه‌كه نووسرابوو، ئاوازی (فه‌ره‌ح نادری)، هیچ زانیارییه‌كم ده‌رباره‌ی ناوبراو به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئیتر نازانم ڕاسته یان هه‌ر فۆلكلۆره؟!
هونه‌رمه‌ند شه‌هابی جه‌زایری، هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵاڵ و به‌هره‌دار و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاری كرماشان، له سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو ناو وناوبانگی ده‌ركردووه و وه‌ك به‌هره‌دارێكی به‌توانا دره‌وشاوه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ند جگه له گۆرانی شیرین گیان، چه‌ندین گۆرانی دیكه‌ی له‌ڕادیۆی كرماشان تۆماركردووه، وه‌ك:
(تازه عه‌روس، ئه‌ی خودا دڵم ته‌نگه، ئاخ له‌بێ كه‌سی، گوڵ وه‌نه‌وشه‌ی باخان، وارانه، باڵات بووینم، ئه‌ی دونیا داران، جه‌ور دڵداری، په‌پووسڵێمانه، مه‌ریه‌م مه‌ریه‌م، (دوس دڵسۆز: هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر، ئاماده‌كردنی مۆسیقا (ناصر ته‌بریزی)، شیوه‌ن و دواین گۆرانی به‌ناوی (غروب) له ئاوازی خۆیی و هۆنراوه‌ی (ئه‌سغه‌ر واحیدی كرماشانی) و چه‌ندینی تر) (4).
هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جه‌زایری، جیالهكاری هونه‌ری و گۆرانیی خوێندن، له‌بواری ڕاگهیاندیشدا ئه‌سپی خۆی تاوداوه، ماوه‌یه‌ك له ڕۆژنامه و دواتر له گۆڤاری (ئاسیای جوان) و دواتر وه‌ك ئاماده‌كاری به‌رنامه له ته‌له‌فزیۆنی ئێران كاری كردووه.
به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه و خاوه‌ن به‌هره هونه‌رییه شیرینه، ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێت، به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێ، مه‌خابن لە ساڵی 1360ی هەتاوی (1981ی زاینی) کۆتایی بە ژیانی خۆی ده‌هێنێ، كه‌واته هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جه‌زایری ماوه‌ی (40) ساڵ كه‌متر یان زیاتر ژیاوه و به‌ده‌ستی خۆی ژیانئاوایی له‌هونه‌ر و دۆستان و ئازیزانی كردووه.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو شادڕه‌وان شه‌هاب جه‌زایری و گڵكۆكه‌ی هه‌میشه چراخان و یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌رز و به‌ڕێز بێت، خۆزگه سه‌رچاوه‌ی زیاتر په‌یداده‌بوو ده‌رباره‌ی ژیانی هونه‌رمه‌ند، سوپاسگوزاری بۆ زه‌حمه‌ت و ماندوبوون و تێكۆشانی هونه‌ریی له‌ماوه‌ی ژیانیدا ئه‌و كۆمه‌ڵه گۆرانییه ناوازانه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری شاری كرماشان و تاران، پێشه‌نگی كاروانه هونه‌رییه‌كه‌ی گۆرانی (شیرین گیان)ـه به یادگار بۆ به‌جێهێشتووین و گه‌نجینه‌ی ئاواز و گۆرانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه.
جه‌مالی ده‌لاك (12/8/2024) هه‌ولێر.
سه‌رچاوه:
(1 و 3 )داستانی شه‌هابی جه‌زائیری، نووسینی خوسره‌وجاف، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره(4119)له(30/7/2024) لاپه‌ڕه (14) ئه‌ده‌ب.
(2) ئینستاگرام، ئه‌میر به‌نازاده.
(4) زایه‌ڵه‌ی كورد (یوتووب).
سوپاس و پێزانینم بۆ برای ئازیز (جه‌لال هانیسی) له وڵاتی نه‌رویجه‌وه له ڕێی تێلیگرامه‌وه، له‌ڕێكه‌وتی (9/8/2024) هاوكارم بوو به‌هه‌ندێك زانیاری ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند شه‌هاب جه‌زایری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.