Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:22

سه‌رۆككۆماری ئێران: یه‌كه‌م سه‌ردانم بۆ عێراق ده‌بێت

کوردستان TV
100%


سه‌رۆككۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ عێراق ده‌بێت و دواتریش به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ده‌كات. 

مەسعود پزیشکیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ یه‌كه‌م دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له‌ چه‌ندین پرسی گرنگی وڵاته‌كه‌ی و دۆخی ناوچه‌كه‌ و جیهان كرد و رایگه‌یاند، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ عێراق ده‌بێت و دواتریش سەردانی نیویۆرک دەکات بۆ بەشداریكردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە رۆژانی 22  و 23ی ئەیلول بەرێوەبچێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ نیویۆرك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاووڵاتییانی ئێرانی په‌نابه‌ری ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێك ده‌دوێن. 

پزیشكیان له‌باره‌ی دۆخی ئابووریش قسه‌ی كرد و گوتی، پێویستمان به‌ 100 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری پێش بخه‌ن. 

ئاشكراشی كرد، پلانێكی تۆكمه‌یان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و گرژییه‌كانی ئێرانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌ره‌و خاوبوونه‌وه‌ ببه‌ن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.