لە چوارچێوەى کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان و لە بەردەوامى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بە بێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکان، بە گوژمەی (15 ملیار دینار) چەندین پڕۆژەى جیاجیا لە سەرجەم سێکتەرەکان لە گوندەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە جێبەجێکردندان.
سەرەڕای بەردەوامى ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەنتەرى شار و قەزا و ناحیەکان، گرنگییەکی زۆر بە بووژانەوەی گوندەکان دراوە، لەو پێناوەشدا بە ئامانجى ئاوەدانکردنەوەى زیاترى گوندەکان ھاوشێوەی شار و شارۆچکەکان، پارێزگاى هەولێر لە رێگەی بانکی نێودەوڵەتی و بە ھەماھەنگی لە گەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق بە گوژمەی (15 ملیار دینار) چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى پێویست لە گوندەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان خستۆتە بوارى جێبەجێکردن، وەک (رێگاوبان، کارەبا، ئاو، تەندروستی، دروستکردنی قوتابخانە).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.