Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:03

جیهان .. نه‌وت به‌رزترین نرخی له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا تۆمار كرد

کوردستان TV
100%


له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌كی نوێ له‌ بازاڕی بۆڕسه‌ كراوه‌ته‌وه‌، نرخی نه‌وت ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌ و گه‌یشتۆ‌ته‌ به‌رزترین نرخ كه‌ له‌وه‌ته‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو تۆمار كرابێت.

 به‌گوێره‌ی ده‌یلی فیكس، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی برێنت به هه‌شتاویه‌ك دۆلار و چل و دوو سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تكساسی ئه‌مه‌ریكاش كه‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به 74 دۆلار و91 سه‌نت داخرابوو، ئێستا به 77 و 29 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.

 به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، به‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت داده‌نرێت. 

به‌تایبه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له‌ باشووری لوبنان و باكوری ئیسرائیل له‌ رۆژی یه‌كشه‌م كه‌ كۆمه‌ڵێك مووشه‌كی حزبوڵڵا ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ بووه‌ كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌ جه‌نگه‌كه‌ به‌رفراوانتر ببێت، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ ئه‌گه‌ری دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌و كاته‌شدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كرێ دۆخی ئابووری جیهان گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆ‌وه‌ ببینێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.