کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئیتاڵیا، بەھۆی بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەکە، ھەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل درێژکردەوە.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا 3ی مانگی ئەیلوول، درێژکردووەتەوە.
ھەروەھا کۆمپانیاکە، ھۆکاری درێژکردنەوەی ھەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل، بۆ بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەکە، گەڕاندووەتەوە.
لە مانگی تەممووزی ڕابردووە تا ئێستا، ژمارەیەک کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب ھەڵپەساردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.