لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سووریا 8 بوومەلەرزە روویداوە، سەرجەم بوومەلەرزەكانیش بە پلەی رێختەر لاواز بوونە.
ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی لە سووریا بڵاوی كردەوە: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەریەك لە ناوچەكانی حەمات و ئیدلب و لازقییە و تەرتووس، 8 بوومەلەرزە روویانداوە.
بڵاویشی كردەوە: بوومەلەرزەكان بەشێوەیەكی گشتی لاواز بوونە و گوڕەكەیان لەنێوان 1.4 تا 3 پلەی رێختەر بووە، بۆیە خەڵكێكی كەم هەستیان پێ كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەممەی رابردوو هەر لە سووریا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلەی رێختەر رووی دا و هاووڵاتییانی هەریەك لە وڵاتانی لوبنان و فەڵەستین و ئوردنیش هەستیان پێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.